٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمەڵی ئیسلامی بە توندی سەركۆنەی راگەیاندنی كانتۆنی شنگال دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیستی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، "وەك كۆمەڵی ئیسلامی بە توندی سەركۆنەی راگەیاندنی كانتۆنی شنگال دەكەین و دژی ئەو كانتۆنەین، بە هیچ شێوەیەكیش پەكەكە بۆی نییە لە هەرێمی كوردستان كانتۆن رابگەیەنێت، پەكەكە لە جیاتی ئەوەی كانتۆن رابگەیەنێت، با كێشەكانی خۆی لەگەڵ حكوومەتی توركیا چارە بكات".

سەرۆكی لیستی كۆمەَی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان (مەڕوان گەڵاڵی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئێمە وەك فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی زۆر بە توندی ڕاگەیاندنی ئەو كانتۆنەی شنگال ڕەت دەكەینەوە، راگەیاندنی ئەو كانتۆنە دەستوەردانە لە كاروباری هەرێمی كوردستان و عێراق، بە تایبەتی شنگال كە لە ژێر سنووری  هەرێمی كوردستاندایە، ئەو شوێنانە كە كێشەیان لەسەرە، هەرێمی كوردستان بە خاكی خۆیان دەزانێت و زۆربەی  زۆری هاووڵاتیانی ئەو شارەیش كوردن و خۆیان بە كورد دەزانن".

گوتیشی، "هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاری پێشكەش بەو شارە دەكات و لە بەهاناوەچوونی ئەو شارە و ئاوارەكانیشی درێخی نەكردووە،  دەبێت پەكەكە ڕێز لە سەروەریی خاكی كوردستان و عێراق بگرن، سوپاسی هەرێمی كوردستان بكەن كە لەو هاوكاریانەی پێشكەش بە ئەوانیان كردووە و بواریان پێ دراوە لەو خاكە بمێنەوە و هاتوچۆ بكەن، سەرەڕای ئەوەی لەو شارە و هەر شوێنێكی دیكە هەنگاو بنرێت، دەبێت لە ڕێگەی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەتی هەرێمەوە بێت، بۆیە پەكەكە بۆیان نیە هیچ هەنگاوێك بنێن".
(مەڕوان گەڵاڵی) ئاماژەیشی دا، "بە توندی سەركۆنەی كانتۆنی شنگال دەكەین و دژی ئەو راگەیاندنەین،  بە هیچ شێوەیەكیش پەكەكە حەق و مافی ئەوەی نییە كانتۆن لە هەرێمی كوردستان  رابگەیەنێت".
سەرۆكی لیستی كۆمەڵ هەروەها گوتی، "دەبووایە پەكەكە لە جیاتی ئەوەی كانتۆن رابگەینێت، كێشەكانی خۆی لەگەڵ حكوومەتی توركیا چارە بكات، ئێمە لە كوردستان هیچ كێشەیەكمان نییە و هەرێمیش پێویستی بە كانتۆن نییە".

رابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار