به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی شای سعوودیه، کونسوڵگەری گشتیی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كرێتەوە

هەولێر-KDP.info-شاندێکی سعودی کە ماوەیەکە لە هەولێرن، ئەمڕۆ رایانگەیاند، به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی شای عه‌ره‌بستانی سعوودیه، کونسوڵگەری گشتیی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (فەلاح مستەفا) بەرپرسی پەپوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەت پێشوازی له شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه كرد به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ڕێپێدرا و (د.عه‌بدولڕه‌حمان بن غرمان ئه‌لشه‌هری).
له دیدارێكدا سەرۆکی شاندی وەزارەتی دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سه‌ردانە نیشاندا و ڕایگه‌یاند كه، به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی جه‌نابی شای عه‌ره‌بستانی سعوودیه، کونسوڵگەری گشتیی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه بەو هیوایەی ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی زیاتر پێشخستنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودیە لە هەموو بوارێک‌دا.
راشیگەیاند ئەمڕۆ پێویستیمان بە قۆناغێکی تازەی پەیوەندی هەیە بۆ سوود و بەرژەوەندی هەردوولا و بەڕوونی دووپاتی دەکەینەوە کە گەلی کوردستان بە دۆستی خۆمان دەزانین، خۆشحاڵین كە دەبینین هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژه‌یشی کرد کە، كردنه‌وه‌ی كونسوڵگەری له هه‌ولێر، ده‌كه‌وێته دوای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی باڵیۆزی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له به‌غدا.
لای خۆیشیەوە (فەلاح مستەفا) بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت گووتی، ئێمە پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەین و دڵنیاین کە فاکتەرێکی گرینگ دەبێت بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا.
هاوکات رایگەیاند وەک فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەت ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکین بۆ دەستەبەکاربوون و سەرخستنی کارەکانی کونسوڵگەری گشتیی عەرەبستانی سعودیە لە هەرێمی کوردستان.
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پوختەیەکی لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و میکانیزمی پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغداو هێرش و مەترسیەکانی تیرۆرستانی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێشکەوتنی کارەکانی حکومەتی هەرێم پێشکەش کرد. گووتیشی، هێرشە بەردەوامەکانی داعش بە درێژایی سنوورێکی بەرفراوان و کردنەوەی دەرگا بەڕووی زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەری سوریا و ئاوارەی ناوخۆی عیراق و دابەزینی نرخی نەوت ئەرکی حکوومەتی هەرێمیان قورس کرد، بەڵام بەخۆڕاگری هێزی پێشمەرگە و گەلەکەمان و پشتگیری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاوسەنگی هێز بۆ بەرژەوەندی هەرێم شکایەوە.
شاندی میوان ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی كرد لە شەڕی دژی داعش وهیوای خواست ئەو قەیرانەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە بەزووترین کات کۆتایی بێت.




