٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەعفه‌ر ئێمینکی: ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورووپا، پشتیوانی پێشمەرگە بوون لە شکستهێنانی‎ داعشدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ( د. جەعفەر ئێمینکی، لە پێشوازیی ڕۆبرت هاڵف ئەندامی پەرلەمانی سویدی و، هاوکاران و ڕاوێژکارانی پەرلەمانتارە ئەوروپاییەکانی سەر بە پارتیی 'دیموکرات‌مەسیحی'ـی سوید ڕایگەیاند، پەرلەمان و حکوومەت و، گەلی سویدی کە لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا بە هانای گەلی کوردستانەوە هاتوون و، هەڵوێستی مرۆییانەی ئەو وڵاتە مایەی شانازییە؛ 'ڕۆبرت هاڵف'ـیش پشتیوانی سویدی بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستاندا دووپات کردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە دکتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە نووسینگەکەی خۆی لە تەلاری پەرلەماندا، پێشوازیی لە ڕۆبرت هاڵف، ئەندامی پەرلەمانی سویدی و، هاوکاران و ڕاوێژکارانی پەرلەمانتارە  ئەوروپاییەکانی سەر بە پارتی 'دیموکرات‌مەسیحی'ـی سوید کرد
لە دیدارێکدا جێگری سەرپەرلەمان، ستایشی پەرلەمان و حکوومەت و، گەلی سویدی کرد کە لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا، بە هانای گەلی کوردستانەوە هاتوون و، هەڵوێستی مرۆییانەی ئەو وڵاتە مایەی شانازییە.
هاوکات سوپاسی کردن بۆ دوا هەڵوێستیان لە بارەی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە شەڕی داسەپێنراوی دژ بە تیرۆریستانی داعش و، دووپاتی کردەوە هاوکارییەکانی ئەمەریکا و، وڵاتانی ئەوروپایی هاوکار و پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوون بۆ شکاندنی پەلامارەکانی داعش.

ڕۆبرت هاڵف ئەندامی پەرلەمانی سوید، سوپاس خۆیانی بۆ ئەم پێشوازیە نیشان دا و، پشتیوانی سویدی، بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستاندا، دووپات کردەوە و، ڕایگەیاند: "وڵاتی سوید بۆ ئەمساڵ 40ملیار کرۆنی بۆ هاکاریکردنی ئەو وڵاتانە تەرخان کردوە کە پێویستیان بە هاوکاری و یارمەتی هەیە، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان. لە میانی دیدارەکانماندا بە پێویست زانرا جیا لە هاوکاریی سەربازی، بتوانین لە ڕووی مرۆییشەوە هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەین."

پاشان لەبارەی کارەکانی ئێستای پەرلەمان و، لیژنەکان و، بەدواداچونی ڕەوشی ئاوارە و، پێداویستیەنکانی هێزی پێشمەرگە، چەند پرسیارێکیان ئاراستەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد و، بەڕێزیان بە بایەخەوە وەڵامی دانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار