نێچیرڤان بارزانی:جه‌ختی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و كو‌لتووری لێبورده‌یی و پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان بێ جیاوازی كرده‌وه

ھەولێر _kp.info_ نێچیرڤان بارزانی، لە پێشوازیی باڵیۆزی ڤاتیكان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری ڕایگەیاند، له هه‌رێمی كوردستان په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ده‌نێرین و خوازیاری ئه‌و ڕۆژه‌ین كه ئاواره و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان. داوایشی له ئاواره‌كان كرد خۆڕاگر بن تا ئه‌م قۆناغه كاتییه ده‌ڕوا و، ئارامی ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كانیان. هه‌روه‌ها وێڕای ناردنی سڵاو و ڕێز، پێزانینی خۆی بۆ قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان (جۆرجیۆ لینگۆش) سوپاس و پێزانینی ڤاتیكانی بۆ سیاسه‌تی كرانه‌وه و پێشوازیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له ئاواره و په‌نابه‌ران و به تایبه‌تیش پێكهاته‌ی مه‌سیحی و دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ ئه‌وان، ده‌ربڕی.
ئەم سه‌رله‌به‌یانییە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (جۆرجیۆ لینگۆ)، باڵیۆزی ڤاتیكان له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز باڵیۆزی ڤاتیكان له عێراق دووپاتی كرده‌وه كه ڤاتیكان زۆر له نزیك و، به بایه‌خه‌وه به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات و، سوپاس و پێزانینی ڤاتیكانی بۆ سیاسه‌تی كرانه‌وه و، پێشوازیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌تایبه‌تیش پێكهاته‌ی مه‌سیحی و، دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری بۆیان، ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستایان و پێداویستییه‌كانیان له ڕووی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و نیشته‌جێكردن و، لایه‌نه‌كانی دیكه و ئه‌و كار و خزمه‌تگوزارییانه‌ی تا ئێستا پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كراوه، پوخته‌یه‌ك پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران كرا و، بۆ ئه‌مه‌ش سوپاس و پێزانینیان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه. بۆ قۆناغی ئێستاش جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی مانه‌وه‌ی ئاواره مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
لای خۆه‌یه‌وه، نێچیرڤان بارزانی، جه‌ختی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی حكوومه‌ت و پابه‌ندیی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و كو‌لتووری لێبورده‌یی و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ته‌واوی ئاواره و په‌نابه‌ران بێ جیاوازی كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا كه ڕووبه‌ڕووی ڕێكخراوێكی دڕه‌نده‌ی تیرۆرستی ده‌بینه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌رێمی كوردستانەوە، په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ده‌نێرین و، خوازیاری ئه‌و ڕۆژه‌ین كه ئاواره و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان. داوایشی له ئاواره‌كان كرد خۆڕاگر بن تا ئه‌م قۆناغه كاتیه ده‌ڕوا و ئارامی ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كانیان. هه‌روه‌ها وێڕای ناردنی سڵاو و ڕێز، پێزانینی خۆی بۆ قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا سوپاس و پێ‌زانین، پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران كرا بۆ به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحدا و، ئه‌و وتاره‌ی له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا پێشكه‌شی كرد كه بووه هۆی هاندانی هه‌موو لایه‌ك بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان و، ئاشتی و ته‌بایی و، سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و سه‌رۆكوه‌زیران كرا، بۆ ئه‌و پشتگیرییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له ئاواره مه‌سیحییه‌كان كراوه.




