ئاراس حه‌سۆ میرخان: تیرۆرستانی داعش له مه‌خموور هیچ جموجۆڵێكیان نه‌ماوه

گوێڕ -KDP.info- جێگری سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خموور ــ گوێڕ ڕایگه‌یاند، تیرۆرستانی داعش هیچ جموجۆڵێكیان نه‌ماوه له‌و میحوه‌ره‌دا؛ ده‌یشڵێت، سه‌ردانەکەی سه‌رۆكی هه‌ریم، كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ورره‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان.
ئاراس حه‌سۆ میرخان، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خموور-گوێڕ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌و شكسته مه‌زنه‌ی داعش له میحوه‌ری گوێڕ- مه‌خموو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانیان خوارد، ئیستا ڕه‌وشی میحوه‌ره‌كه‌مان زۆر ئارامه و، تیرۆرستانی داعش هیچ جموجۆڵێكیان نه‌ماوه له‌و میحوه‌رەدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ش خه‌ریكی قایمكردنی سه‌نگه‌ره‌كانیانن له تەواوی به‌ره‌كانی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و، بۆ پێشڕه‌وی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له‌و میحوه‌ره چاوەڕێی بڕیاری سیاسین.
ئاراس حه‌سۆ میرخان، په‌یوه‌ست به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له 31 ئه‌م مانگه‌دا بۆ میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خموور، گوتی: "سه‌رۆكی هه‌ریم، به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخی مه‌یدانیی به‌ره‌كانی شه‌ڕی تیرۆرستان له میحوه‌ره‌كه‌مان، سه‌ردانی كردین، وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم ده‌ستخۆشی و سوپاسی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و، به‌رپرسانیی سه‌ربازی كرد و، ڕۆڵی به‌رز نرخاندن له ئازادكردنی ناوچه‌كانی ئه‌م میحوه‌رەدا، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان."
سه‌رباز واحد




