داعش سزای له‌سێداره‌دانی بۆ 56 ئه‌فسه‌ر و بەرپرسی سوپای عێراق و، شاری مووسڵ ده‌ركرد

مووسڵ-KDP.info- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چوارده‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، تیرۆرستانی داعش سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ (56) کەس لە ئه‌فسه‌رانی جارانی سوپای عێراق و، به‌رپرسانی پێشووی شاری مووسڵ ده‌ركردووه. دەڵێ هەر ئەم ئیمڕۆیە، دوو تیرۆرستی داعش لە مووسڵ، پەلاماری ماڵێكیان دابوو، ئافره‌ته‌كانیان ببه‌ن بۆ جیهادی نیكاح، لەوێ لێیان هاتبوونەوە دەست و، هەردووکیانیان تۆپاندبوو.
سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چوارده‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای مووسڵ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ تیرۆرستانی داعش، سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ پەنجاوشەش ئه‌فسه‌ر و، به‌رپرسی پێشووی شاری مووسڵ ده‌رکردووه، ئه‌م ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانه، ئه‌و كه‌سانه‌ن له‌و کاتەی داعش شاری مووسڵی داگیر کرد، لەسەر دەستی داعش ته‌وبه‌یان كردبوو و، داعش لێیان خۆش بوو، به‌ڵام ئێستا داعش ده‌ستگیری كردوونەتەوە و سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردوون.
(مه‌موزینی) گوتیشی: "له گەڕەکی (تەل‌ڕومان) له ڕۆژئاوای شاری مووسڵ دوو تیرۆرستی داعش كوژراون كه هێرشیان كردبووه سه‌ر ماڵێك له‌و گەڕەکه و هه‌وڵیان دابوو كه ئافره‌ته‌كانیان به زۆر ببه‌ن بۆ جیهادی نیكاح، به‌ڵام ماڵه‌كه قبووڵیان نه‌كردبوو و، له‌ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان دروست بووه و، دوو داعش كوژراون و، كه‌سێكی ماڵه‌كه‌ش كوژراوه."
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چوارده‌ی پارتیی ده‌یشڵێت: "تیرۆرستانی داعش (19) خانوویان ته‌قاندووه‌ته‌وه، كه خانووی ئه‌و كه‌سانه بوون ڕایان‌کردووە بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه".
سه‌رباز واحد




