فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە حەفت شاری عێراقدا چاک داعشیان کوتا

ھەولێر_kp.info_ بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمەریکا، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە شەوی هەینی و بەرەبەیانی شەممەدا 29 جار لە ئاسمانەوە مۆڵگەکانی داعشیان لە سووریا و عێراقدا کوتاوە.
لەو 29 ئاسمانەهێرشەدا، 16 جارن لە داعشەکانی حەفت شاری عێراقیان داوە و، سەیارە و، خانوو و، کەلوپەل و، پێگەی شەڕ و، یەکەیەکی سەربازیشیان تێک شکاندووە.
هەڵبەت یانزە جاریش لە نزیک کۆبانێیان داوە، کە تانکێکیان تێک شکاندووە؛ باقی هێرشەکانی تر لە ناوچەکانی تری سووریا بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی دەنگی ئەمەریکا بێ لەو ئاسمانەهێرشانەدا داعش زیانێکی زۆری پێ گەیشتوە.
و/ خالید ئەحمەد




