٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنی پارتی داوای كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكات.. بڕیاری بە كانتۆنبوونی شنگال خستنەوەی دووبەرەكییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، لەسەر پرسی بڕیاری دروستكردنی كانتۆنی شنگال داوای كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكات و ئاماژە دەدات، بڕیاری دروستكردنی كانتۆنی شنگال، لێدانی خەنجەری ژەهراوی و خستنەوەی دووبەرەكییە لەو دۆخە ناسكەدا.

پەرلەمانتاری پارتی و سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان (شوان شێخ ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "بڕیار بوو رۆژی سێشەمە 20-ی كانوونی دووەم، پەرلەمان كۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر سندوقی داهاتە نەوتییەكان هەبێـت، بەڵام كۆبوونەوەكە دوا خرا، بڕیار بوو وەكو فڕاكسیۆنی پارتی لەو كۆبوونەوەیەدا باسی ئەو لێدوانەی پەكەكە بكەین كە بڕیاریان داوە كانتۆنێك بۆ شنگال دروست بكەن".
(شوان شێخ ئەحمەد) گوتیشی، "لەگەڵ ئەوەی كۆبوونەوەكە ناكرێت، بەڵام ئێمە لە لیژنەكان و لەگەڵ پەرلەمانتاران قسە لەسەر ئەو پرسە دەكەین و داوایش دەكەین پەرلەمان بە فەرمی لەسەر ئەو بڕیارە كۆ ببێتەوە".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەو بڕیارە بە خراپ وەسف دەكات و دەڵێ، "وەك لێدانی خەنجەری ژەهراوییە و خستنەوەی دووبەرەكییە كە لەو كاتە ناسكەدا، زیان بە دۆزی هەموو لایەك دەگەیەنێت".
(شوان شێخ ئەحمەد) پێی وایە، "پارتیی كرێكارانی كوردستان، بێ حیسابكردن بۆ دامەزراوە یاساییەكانی هەرێمی كوردستان و برا ئێزدییەكانمان، بانگەشەی كانتۆنبوونی شنگال دەكەن، ئەمڕۆ بێت یا سبەینێ شنگال بە تەواوەتی ئازاد دەبێت و ئەوكات ئەوانەی بانگەشە بۆ ئەو پارچەبوونە دەكەن، یا پشتگیریی دەكەن، یانیش تەنانەت بێدەنگییشی لێ دەنوێنن، رووبەڕووی شەرمەزاری و تووڕەیی گەلی كورد و برایانی ئێزدیمان دەبنەوە".
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار