٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 250 خێزانی كوردی ئێزدی ئازاد كران و گەییشتنە كەركووك

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای كەركووك زیاتر لە 250 خێزان لە لایەن داعشەوە ئازاد كران و لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە پێشوازییان لێ كرا و گەییشتوونەتە پارێزگای كەركووك.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەی مەكتەب خالید زیاتر لە 250 خێزانی كوردانی ئێزدی لە لایەن داعشەوە ئازاد كراون و لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بە ڕێزەوە پێشوازییان لێ كراوە، لە ئێستایشدا گەیەندراونەتە پارێزگای كەركووك.
عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی، لەناو خێزانەكاندا پیر و پەككەوتە و منداڵیش هەن.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار