٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیدارەی شنگال كانتۆنی پەكەكەی رەت كردەوە.. سبەینێیش ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ رەتی دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال دەڵێت، "ئەمڕۆ وەك ئیدارەی شنگال لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا كۆ بووینەوە و بە هەموو شێوەیەك دژی كانتۆنی شنگالین و ناهێڵین ئەو كانتۆنە دروست بكرێت، بەیانییش لە ئەلقۆش جارێكی دیكە كۆ دەبینەوە و لەوێ بڕیاری كۆتایی دەدەین كە كانتۆنەكە رەت دەكەینەوە".

قایمقامی شارۆچكەی شنگال (مەیسەر حەجی) بە ماڵپەڕی  فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئەمڕۆ وەك ئیدارەی  شنگال لە پارێزگای دهۆك لەگەڵ ئەنجوومەن و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ كۆ بووینەوە و ناڕەزایی خۆمان لەسەر دروستكردنی كانتۆنی شنگال دەربڕی و بە دروستكردنی كانتۆن لە شنگال ڕازی نین".
(مەیسەر) گوتیشی، "بڕیار بوو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەو كانتۆنە ڕەت بكەینەوە و نەهێڵین دروست ببێت، بەڵام بە هۆی هەبوونی كێشەیەك لە پێڕۆی ناخۆدا، كە دەبێت بۆ هەر بڕیارێك لە سنووری ئەو پارێزگایە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ كۆ ببێتەوە و لەوێ بڕیار بدات، بۆیە كۆبوونەوەكە بۆ بەیانی سەعات 10 دوا خرا و لە ئەلقوش كۆ دەبینەوە و لەوێ بڕیاری كۆتایی دەدەین كە كانتۆنەكە رەت دەكەینەوە".
قایمقامی شنگال ئاماژەیشی دا، "ئێمە وەك ئیدارەی شنگال و ئەنجوومەنی ئەو شارۆچكەیە دروستكردنی كانتۆن لە شنگال رەت دەكەینەوە و ناهێڵین ئەو كانتۆتە دروست بكرێت، چونكە ئێمە و خەڵكی ناوچەكە دژی دروستكردنی كانتۆنی شنگالین، شنگالیش بە هەرێمی كوردستانەوە گرێ دراوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار لەسەر شنگال دەدات، نەك لایەنێكی سیاسی".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار