٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژاپۆن بە بڕی 2.5 بلیۆن دۆلار هاوكاریی مرۆیی راگەیاند.. بزانە بۆ كام دەوڵەتە

سەرچاوە: KDP.info

ژاپۆن-KDP.info- دەوڵەتی ژاپۆن بڕیاری دا 2.5 بلیۆن دۆلار بۆ هاوكاریی رۆژهەڵاتی ناوین تەرخان بكات و لە نێویشیاندا عێراق و سووریا هەن كە، شەڕی دژ بە داعشیان تێدایە.

سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن (شینزۆ ئابێ) ئێستا بە گەشتێكی شەش ڕۆژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و پێوەست بە سەردانی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆنیش، بی‌ بی ‌سی لە ڕاپۆرتێكدا نوسیوویەتی، سەرۆكوەزیری ژاپۆن لە كاتی قسەكردنیدا لە میسر بەڵێنی هاوكاریی مرۆیی بە بڕی (2.5بلیۆن دۆلار) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوە.
لەو بڕە كۆمەكە (200 ملیۆن دۆلار)-ی بۆ ئەو وڵاتانە تەرخان كردووە كە شەڕی داعشیان تێدایە لەوانە عێراق و سووریا.
(شینزۆ ئابێ) بە گوێرەی كەناڵی بی بی سی رایگەیاندووە كە، ئارامیی ڕژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاشتی و دەوڵەمەندی بۆ هەموو جیهان فەراهەم دەكات، بێگومان بۆ ژاپۆنیش هەمان شتە.
گوتیشی، "ژاپۆن لە دروستكردنی ژێرخانی ئابووری و هاوكاریی مرۆیی لە ناوچەكەدا بەشدار دەبێت، زیاتر هاوكاریی ئەو وڵاتانەیش دەكات كە میوانداریی پەنابەرە سووریایی و عێراقییەكانیان كردووە.
هەڵبەت سەرۆكوەزیری ژاپۆن لە كاتی چاوپێكەوتنی بە سەرۆكی میسر (عەبدولفەتاح سیسی) ئەو لێدوانانەی داوە، لەوێیشەوە بەرەو ئوردن ڕۆییشت، دواتر سەردانی لوبنان، ئیسڕائیل و فەلەستینیش دەكات.

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار