سه‌رۆكی حكومه‌ت چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی خۆی به وه‌زیری دارایی ده‌دات

هه‌ولێرـKDPINFOـ وه‌زیری دارایی و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان (ڕێباز محه‌مه‌د حه‌ملان)به ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی له كابینه‌ی هه‌شته‌م سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارده‌هێنێت، هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات هه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داویه‌تی به وه‌زیری دارایی و، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی خۆی داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی و خودی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازیی و ریفۆرمی دارایی ئه‌نجام بده‌م.
(ڕێباز محه‌مه‌د حه‌ملان) گوتیشی: خه‌لكانێك پێیانوایه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگیراوه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له شوێنی بڕیار ده‌دات ، به‌ڵام ئه‌وه راست نیه ،وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان دوو وه‌زاره‌تی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازن، هیچ كامێكمان به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا ده‌سه‌ڵاتی نییه، ته‌نیا شتێك كه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌ستۆته‌وه به یه‌ك بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌رێمی نه‌وت و گازه، بڕیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان مانگانه 850 ملیار دینار له داهاتی نه‌وت بداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌م بڕیاره‌ش پێش رێككه‌وتنی به‌غداو هه‌ولێر بووه.
وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان له وه‌زاره‌تی دارایی به سه‌ربه‌خۆیی كاره‌كانی خۆیان كردووه، گوتیشی: "ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد هۆكاری زۆری هه‌یه كه پێوه‌ستن به هێرشه‌كانی داعش و، نه‌ناردنی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داراییی و ته‌واوی كاره‌كانی حكوومه‌ت كردوه.
یه‌حیا سابیر




