دەزگای بارزانی، كەلوپەلی زستانەی بەسەر 1850 خێزانی پەناخوازدا دابەش كرد
__2015_01_17_h14m36s31__RM.jpg)
ھەولێر _kdp.info_دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی هەرشەم و، بەردەڕەش و گەویلاندا، هاوكاری و پێداویستی و، خۆراك و، جلوبەرگی زستانەی بەسەر زیاتر لە 1850 خێزاندا دابەش كرا.
لە درێژەی كاروچالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا، ئهمرۆ لەنێو كەمپی پەناخوازانی ڕۆژئاوای كوردستان و ئێزیدی و عەرەب و شەبەك، لە چەندین هەڵمەتدا هاوكاری و پێداویستی گرنگی ڕۆژانە و زستانە بەسەر پەناخوازاندا دابەش دەكرێت، لەوانەش لە هەڵمەتێكدا لە كەمپی بەردەڕەش كە 607 خێزانی پەناخوازی كوردی شەبەكی گرتووەتە خۆ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی جیهانیی خۆراكدا، هەستان بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر سەرجەم دانیشتووانی كەمپەكەدا، كە 3177 كەسێک دەبن.
لە كەمپی گەویلانیشدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی (Islamic Relif-Iraq)ـدا، كەلوپەلی زستانەی وەك (دۆشەك، بەتانی، جلوبەرگی منداڵانە، تەباخ) بەسەر 950 خێزانی پەناخوازی كەمپەكەدا دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كەمپی هەرشەمدا، بە شێوەیەكی بەردەوام و ڕۆژانە كەلوپەل و پێداویستی گرنگی ڕۆژانە و زستانە و خۆراك و پێداویستیی دیكە بەسەر پەناخوازاندا دابەش دەكات؛ لە هەڵمەتی یەكەمدا بە هاوكاریی لەگەڵ ڕێكخراوێكی ژاپۆنیدا جلوبەرگی زستانەی وەك قەمسەڵەی پیاوانە، قەمسەڵەی ئافرەتانە، قەمسەڵەی منداڵانەیان بەسەر پەناخوازانی كەمپەكەدا دابەش کرد؛ لە هەڵمەتێكی تردا 12 كیلۆ ئارد بەسەر هەر خێزانێكی كەمپەكەدا هاتە دابەش كردن، لەگەڵ دابەشكردنی 300 بەتانی و، 300 سەلەی خواردنی بەیانیان و، دابەشكردنی 25 مافوور و 300 جێ ئاوی خواردنەوە، لەگەڵ دابەشكردنی 50 كیسە جلوبەرگی ئافرەتانە و منداڵانە لە كەمپەكەدا. لەگەڵ دابەشكردنی شەشهەزار لیتر سووتەمەنی بەسەر خێزانەكانی كەمپەكەدا.
زانكۆ ئهحمهد




