٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی شەھیدان: سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە سەعدیە و جەلەولا دۆزراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _kdp.info_ وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت، گومان دەکرێت لە سنووری سەعدیە و جەلەولادا حەوت گۆڕی بەکۆمەڵی لێ بێت؛ تاوەکو ئێستا سێ گۆڕ دۆزرازنەتەوە و، ھەڵدراونەتەوە، کە 37 تەرمیان تێدا بووە و، هەندێکیشیان پێشمەرگە بوونە.
فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و، ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کە کۆمەڵێ گۆری بەکۆمەڵ لە سنووری سەعدیە و، جەلەولادا ھەن، حەفتەی ڕابردوو، تیمەکانی ئێمە دەستیان دایە کار؛ سەرەتا لە گردسلێمان پێنج تەرم دۆزرانەوە و، دواتر لە کوباشیدا بە ھاوکاریی وەزارەتی مافی مرۆڤ 23 تەرمی دیکە لە گۆڕێکدا، دۆزرانەوە."
فوئاد عوسمان گوتیشی: "لە نزیک بازگەی سەعدیەشدا گۆڕێکی دیکە دۆزراوەتەوە، کە دە تەرمی تێدا بووە و، نزیکەی چواریان پێشمەرگە بوونە و، جلی سنوورەوانییان لە بەردا بووە."
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و، ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: " ئەمڕۆیش تیمەکانمان کار لە سەربازگەی کوبرا دەکەن، لە نێوان سەعدیە و جەلەولادا، چونکە گومان دەکرێت لە سنووری ئەو دوو شارۆچکەیەدا، حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ ھەبێت."
فوئاد عوسمان ڕایشیگەیاند: "ئەو تەرمانەی دەرھێندراون، کورد و، نەتەوەکانی دیکەیشی تێدایە، بەڵام هەتا پشکنینەکە تەواو نەبێت، هیچ دیار نییە؛ چونکە ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نەبووە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار