عەرەبستان، سنووری خۆی و عێراق، پەرژین دەکات

عەرەبستانی سعوودی 600 میل سنووری خۆی پەرژین دەکا، کە دەکاتە 965.61 کیلۆمەتر؛ واتە هەر لە سنووری ئەردەنەوە تاکو کوێت.
دەیلیمەیل لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەو پشتێنە ئاسایشیەی عەرەبستانی کردووە؛ ئەو بەربەستە هەم پەرژین و، هەم خەندەق، جگە لەوەش ڕادار و، کامێرای چاودێری و، کەلووی پاسەوانی و، سەیارەی گەڕۆک و، وێستگەی وەڵامدانەوەیش جێگیر دەکەن.
دوای ئەوەی داعش هاتە عێراق، شا عەبدوڵلا پاشای عەرەبستان کاربەدەستانی وڵاتەکەی ڕاسپاردن بە دروستکردنی پڕۆژەیەکی ئاسایشی تۆکمە بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکەی بە تایبەتی لەگەڵ عێڕاق.
شیاوی گوتنە ئەو بەربەستە پێک دێت لە (78) تاوەری چاودێری و، هەشت سەنتەری سەرکردایەتی و، هەشت سەیارەی گەڕۆک و، (32) سەنتەری وەڵامدانەوەی خێرا و، سێ دەستەی ڕووبەڕووبونەوە.
عەرەبستان، یەکێکە لە وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانیەتیی دژی داعش، کە ئەمەریکا سەرکردایەتیی دەکات و، زۆریش نزیکە لە ڕۆژئاوا؛ هەربۆیەش لە هەڕەشەکانی گروپە توندڕەوەکان دەترسێت و، وا سنوورەکانی باش قایم دەکات.
و/ خالید ئەحمەد




