٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی دارایی، میوانداریی وەزیری نەوت و بەرگریی عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا ـــkdp.infoـــ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەینێت ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی لیژنەكەماندا میوانداریی وەزیری بەرگری و، وەزیری نەوتی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی ئەو پرسیارانەی دەربارەی بوودجەی 2015ـەوە هەیانە، لێیانی بپرسن.

سەرحان ئەحمەد سلێڤانەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق و، ئەندامی لیژنەی دارایی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە سەعات 11ـی پێش نیوەرۆ وەكو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق كۆ دەبینەوە و، میوانداریی وەزیری نەوت و، بەرگریی عێراق دەکەین و، سەبارەت بە بە پڕۆژەیاسای بوودجە گشتییەکەی 2015ی عێراق کۆمەڵێ پرسیاریان لێ دەکەین."
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "پرسیارەكانمان بۆ وەزیری نەوت ئەوە دەبێت ئایا ئەو ڕێژە نەوتەی كە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ئەمساڵدا دیاری كراوە، وەزارەتی نەوتی عێراق دەتوانێت ڕۆژانە ئەو ڕێژەیە بفرۆشێت، کە 3ملیۆن و300هەزار بەرمیلە. لەگەڵ وەزیری بەرگرییشدا، پرسیاری كڕینی چەك و، تەقەمەنیی لێ دەكەین، كە چ جۆرە چەكیان پێویستە بۆ وەارەتەكەیان بكڕن بۆ ڕوو بەروو بونەوەی تیرۆریستان."
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی: "كۆبوونەوەی لیژنەكەمان جارێ بەردەوامە بۆ ئەوەی گشت ڕا و سەرەنج و تێبینییەكان وەربگرین و، پاشانیش ڕاپۆرتی خۆمان ئامادە بكەین و، پێشكەشی پەرلەمانی بكەین بۆ ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار