لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ فیرقەی دوو بانگهێشت دەکات

مووسڵ-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ ئاشکرایکرد، ھەفتەی داھاتوو لیژنەکەیان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی لێکۆڵینەوە لەھۆکاری کەوتنی مووسڵ ئەنجام دەدات و تێیدا بەرپرسی فیرقەی دوو بانگھێشت دەکەن.
جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"ھەفتەی داھاتوو رۆژی سێشەممە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنی مووسڵ، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا بەرپرسی فیرقەی دوو و جێگر و پلەدارەکانی ئەو قیرقەیە بانگھێشت دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) گوتیشی، ئەو بەرپرسانەی بڕیارە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت ژمارەیان 36 کەسە و بەپێی یاسایش بە ھیچ شێوەیەک نابێت گەشت بۆ دەرەوە بکەن، تاوەکو لێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ تەواو دەبێت.
ئەو لیژنەیە لەلایەن پەرلەمانی عێراق دروست کراوە و پێویستە لە ماوەی دوو مانگدا کاری لێکۆڵینەوەیان تەواو بکەن.
بڵند ئیبراھیم




