پارتی سۆشیالیستی فەرمانڕەوای فەڕەنسا پشتگیری بۆ گەلی کورد دووپات کردەوە

هەولێر-KDP.info-بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی سۆشیالیستی فەرمانڕەوای فەرەنسا (ژان مارك) لەرێگەی بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (هێمن هەورامی) پاڵپشتی پارتەکەی بۆ گەلی کورد، دووپات کردەوە.
بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، (هێمن هەورامی) پێشوازی لە بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی سۆشیالیستی فەرمانڕەوای فەرەنسا (ژان مارك) كرد و، چەندین تەوەر و بابەتی گرینگ شڕۆڤەکران.
(ژان مارک) پاڵپشتی پارتەکەی بۆ گەلی کورد دووپات کردەوە.(هەورامی) بەناوی سەركردایەتی پارتییەوە سوپاسی هاتنەكەی بۆ كوردستان كرد و بە سەردانێكی گرینگی زانی لەم ئان و ساتەدا، دواتریش پۆختەیەكی لە دوایین رەوشی سیاسی و سەربازی هەرێمی كوردستان و قارەمانییەتی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی بۆ (ژان مارك) شی كردەوە و سەبارەت بە كردەوە تیرۆریستییەكەی پاریس، (هەورامی) بە كردەوەیەكی قیزەوینی ناوبردوو بەناوی سەركردایەتی پارتیەوە سەرەخۆشی لێ كردن، هەروەها زۆر سوپاسی وڵاتی فەرەنسایان كرد بۆ هاوكارییەكانیان لە رووی سەربازی و مرۆییەوە لە رووبەرووبوونەوەكانی تیرۆریستانی داعش و ئەم هاوكارییانەی فەرەنسا بە پێی درێژایی مێژوو لەبەر چاوەن كە لە دەیەكانی رابردووش هاوكاری مرۆییان پێشكەشی گەلی كورد كردووە لە نەهامەتییەكاندا.
(مارك) لەلایەن خۆیەوە زۆر سوپاسی بەرپرسی (هێمن هەورامی) كردوو خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەم سەردانەی بۆ كوردستان دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان خۆاست، گوتیشی: لە پاش رووداوەكەی داعش زیاتر سوور بووم لە سەر ئەوەی كە سەردانی كوردستان بكەم و پشتیوانی پارتەكەی بۆ گەلی كوردستان دووپات بكاتەوە، لەو رووبەرووبوونەوە قارەمانیانەی گەلی كورد بەرانبەر بە تیرۆریستانی داعش، لە لایەكی دیكەوە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سۆشیالیستی فەرەنسی بە فەرمی بانگهێشتی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ د ك ی كرد بۆ كۆنگرەی ئاییندەی پارتەكەیان كە بڕیارە لە مانگی 6ی ئەمساڵ ببەسترێت. دواتر هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بەم جۆرە سەردانانە دەربڕی و هیوای بەردەوامیان خواست.




