مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستان تیڤی کرد

هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی (16)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (Ktv) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی كەناڵە ئازیزەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین وەك هەمیشە و بەهەمان پەیامی بەرپرسانەو دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و خزمەتی زیاترو بەرچاوتر بە رەوتی تێكۆشان و خەباتی گەلەكەمان و كوولتوری پێكەوەژیان و تەبایی و برایەتی بگەیەنن و هەردەم بەیداغی ئاشتیخوازی و ئازادیخوازی و پێشكەوتنخوازی بەرز رابگرن.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی
بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و ستافی بەڕێوەبردن و تێكڕای كارمەندانی كوردستان تیڤی..
بەبۆنەی (16)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(Ktv) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو بینەرانی كەناڵە ئازیزەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین وەك هەمیشە و بە هەمان پەیامی بەرپرسانەو دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و خزمەتی زیاترو بەرچاوتر بە رەوتی تێكۆشان و خەباتی گەلەكەمان و كوولتوری پێكەوەژیان و تەبایی و برایەتی بگەیەنن و هەردەم بەیداغی ئاشتیخوازی و ئازادیخوازی و پێشكەوتنخوازی بەرز رابگرن.
كەناڵی ئاسمانی كوردستان كە بە بڕیاروسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی دامەزرا، لە ماوەی تەمەنی كاركردن و پڕ بەخششیدا سەلماندوویەتی، كە یەكەمین كەناڵی ئاسمانییە توانیویەتی بە بەرنامەو پلانێكی رێكوپێك و بە پرۆسەیەكی خەمخۆرانە بێتە سەر گۆڕەپانەكەو بێ سرەوتن هەنگاوی ئەرێیانە بنێ و قۆناغێكی نوێ لە كاروانی بواری میدیایی لە هەرێم بخاتەوەو بەرەو پێشەوەی ببات و پیشەوەرانەش مامەڵە لەگەڵ بابەت و هەواڵ و رووداوەكان بكات و بێ جیاوازی هەواڵ و رووداوەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان رووماڵ بكات و رەچاوی هەمەلایەنی گشت پرسەكان بكات، بەمەش ببێتە تاكە كەناڵی گشت هاونیشتمانیانی خۆشەویست و مایەی شانازی و رەزامەندی بینەرانی بێت لەسەرتانسەری جیهاندا.
ئاشكرایە رۆڵ و كاریگەری میدیا لەو رەوشە داسەپاوەی ئەمڕۆ چەند هەستیار و گرنگە بەتایبەتیش میدیای بینراو، دیارە لەو رووەوەش (Ktv) هەمیشە شانبەشانی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و جەماوەری گەلەكەمان لە سەنگەرەكانی پێشەوەی بەرگری و داكۆكیكردندا دابووەو لەخۆبردووانە و بوێرانە بە ئەركی پیرۆزی خۆی هەستاوە كە مایەی رێزو دەستخۆشیە.
خوازیارین لەو یادەدا زیاتر و لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی راست و دروستی و رەوایی كێشە سیاسیەكەمان و سەركەوتنە مەزنەكانی هێزی پێشمەرگەو دەردەسەری و مەینەتیەكانی شەڕی تیرۆر بە جیهان بگەیەنن و فاكتەرێكی ئەكتیڤی ئەو ئەرك و پەیامە پیرۆزە بن.
لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزبایمان پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی ئاسمانی(Ktv) دووپات دەكەینەوەو بە هیوای پێشكەوتن وسەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
16/1/2015




