٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەمال کەرکووکی: لەگشت قۆڵەکانەوە گورزی گەورەمان لە تیرۆریستان وەشاند..کوژرا و برینداری زۆریان هەن

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-بەرپرسی قۆڵی رۆژئاوای كەركووك-دوبز (د.كەمال كەركوكی) رایگەیاند کە، لەتەواوی قۆڵەکانەوە توانیویانە گورزی گەورە لە داعش بوەشێنن و تێکیان بشکێنن..جەختیشی کرد کە، تیرۆریستان لە گشت قۆڵەکانەوە کوژرا و برینداری زۆریان هەن.

بەرپرسی قۆڵی رۆژئاوای كەركووك-دوبز (كەمال كەركووكی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی گەورە لە گوندی سمایلاوە روویدا و لە دوێنێیشەوە لە قۆڵی گوبێبە و سمایلاوە شەڕ لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆرستانی داعش هەبووە، لە ئەنجامی كەوتنی كاتیۆشەیەکیش لەنیو سمایلاوە تەقینەوەیەكی گەورە روویدا و دوكەڵ ئاسمانی ئەو گوندەی داگرت و داعش كوژرا و بریندارێکی  زۆری هەیە، لە گوندی گوبێبەش كوژراو و برینداریان هەبوون، بەڵام ئامارێکی تەواومان لەبەردەست نییە کە، تەواوی کوژراو و بریندارەکان ئاماژەی پێ بکەین.
هەروا (کەرکووکی) دەشڵێت، لە ئێستادا لە گوندی گل كارەباش تیرۆریستان برینداریان هەن، ئێوارەی دوێنێیش لە قۆڵی تەللوەرد تەقە هەبوو، بە قارەمانیەتی هێزەكانی پێشمەرگە  لەهەموو لایەكەوە، شکستمان بە تیرۆریستانی داعش برد.
(د.كەمال كەركووكی) ئاماژەیشی کرد کە، تیرۆرستانی داعش دۆشكەو كەلو پەلیان هێناوە و زۆر لە خۆیان دەترسن، هێزەکانی پێشمەرگەش بە ورەیەکی پۆڵاینەوە لە سەنگەرەکانی شەڕدان و تەواوی ئامادەباشییەکان کراون، لە کاتی پێویستدا گورزی گەورەتریان لێ دەوەشێنین و بەجارێ لەناویان دەبەین.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار