مەلا سالم: پێشمەرگە هەماهەنگی بۆ رزگارکردنی مووسڵ دەبێت

مووسڵ-KDP.info-نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئامادەکاری زۆر باش بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ کراون و لەماوەیەکی نزیکدا دەستبە ئامادەکارییەکانی رزگارکردنی مووسڵ دەکرێت..جەختیشی کرد کە، پێشمەرگە هەماهەنگی بۆ رزگارکردنی مووسڵ دەبێت.
نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق (مەلا سالم شەبەک) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا ناوچەی تکریت بە تەواوەتی لەداعش پاک دەکرێتەوە و ئامادەکاری زۆر باشیش کراوە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ بۆ ئەو مەبەستەیەش ژوری ئۆپراسیۆنەکان تەواو بوون و چەند کەسێکیش سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکەن و ھەماھەنگیەکی باشیش لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کراوە و ھاوکاریان دەکەن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە.
(مەلا سالم شەبەک)گوتیشی،ھێزێکی زۆر ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بەشداری لە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ بکات، لەوانە ھێزی پێکهاتەکان و خەڵکی مووسڵ و سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەش ھاوکار دەبێت و لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرۆسەیە دەست پێدەکات.
بڵند ئیبراھیم




