٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیک..پێشمەرگە داعشی لە جوڵە خستووە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-فەرماندەی فەرماندەیی ھەڵگورد دەڵێت، لە قۆڵی باشیک جموجۆڵی داعش زیادیکردووە، بەڵام لەترسی ھێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکان ناتوانن ھێرش بکەن، چونکە بەردەوام بۆردوومانیان دەکەن.

فەرماندەی فەرماندەیی ھەڵگورد (موسا گەردی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"ماوەی چەند رۆژێکە داعش لە میحوەری باشیک جموجۆڵی زیادی کردووە و ھێزیان بۆ ھاتووە، بەڵام ناتوانن ھێرش بکەن، چونکە ھێزی پێشمەگە و فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوام بۆردوومانیان دەکەن و زیانی زۆریان پێگەیاندوون.
(موسا گەردی)گوتیشی، پێش دوو شەو داعش خۆی لە چیا نزیک کردەوە، بەڵام بە سەختی بۆردوومانیان کردن و زیانی زۆریان پێگەیاندن و نەیانتوانی لە پێشمەرگە نزیک ببنەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار