٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە داعشی تێک شکاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە قۆڵی شنگال دەڵێت، ئەمڕۆ داعش لە سێ قۆڵەوە ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە قارەمانەکان  بەرپەرچیان داونەتەوە و لە هەر سێ قۆڵەوە داعشیان تێک شکاند.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە قۆڵی شنگال عەمید (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"بەیانی ئەمڕۆ داعش لەسێ قۆڵەوە ھێرشی کردەسەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بەتووندی روبەڕوویان بووینەوە و لە هەرسێ قۆڵەوە داعش تێکشکێندرا و زیانی گەورەیشمان پێگەیاندون.
عەمید(بەھرام عەریف یاسین)گوتیشی، لە ئێستادا شەڕ بەردەوامە وھێزی پێشمەرگە بە سەختی داعش بۆردوومان دەکەن و ژمارەیەکی زۆری داعش کوژراون و سێ تەرمیشیان کەوتوونەت دەست هێزی پێشمەرگەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان یەک جار مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردووە و زیانەکانیش نەزانراون.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار