ڕۆیته‌رز:" به‌غدادی به‌ره‌و سوریا هه‌ڵهاتووە"

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق له‌شاری موسڵه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه (ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی) سه‌رۆكی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ترسی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانان، له‌شاری موسڵه‌وه به‌ره‌و ڕه‌قه‌ی سوریا هه‌ڵهاتوه، چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند جارێك (به‌غدادی) كراوه‌ته ئامانجی هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌غدادیش له‌ترسی ژیانی خۆی به‌ره‌و سوریا هه‌ڵهاتوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان، گروپی تیرۆرستی داعش له‌ماوه‌ی ڕابردودا ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌شاری موسڵ پێكهێنایه‌وه، له‌ئێستاشدا ئه‌و ژوره له‌لایه‌ن سه‌ركرده شیشانی‌و قه‌وقازییه‌كانی داعشه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌غدادیش ته‌نها به‌فه‌رمانی ئه‌و ژوری ئۆپه‌راسیۆنه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا ده‌كات.




