٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەلجیکا لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆریستاندا

سەرچاوە: KDP.info

دوێنێ شەو پۆلیسی فیدڕالی بەلجیکا و هێزی دژە تیرۆر هەڵمەتێکی گەڕانیان بە دوای تیرۆریستاندا لە شاری (ڤێرڤیە) ی باشوری ڕۆژهەڵاتی بەلجیکا دەست پێکرد.
بی بی سی لە ڕاپۆرتە هەواڵێکدا نوسیوویەتی شاری ڤێرڤیە دەکەوێتە نزیک سنوری ئەڵمانیا و، شارێکی پیشەسازییە و، پەنابەرێکی زۆری تێخزاوە. پۆلیس ویستوویەتی چەند تیرۆریستێک بگرێت کە زانیارییان هەبووە لە سووریا گەڕاونەتەوە. تیرۆستەکان پلانی هێرشکردنە سەر وێستگەی پۆلیسی ئەو شارەیان هەبووە.
سەبارەت بە هەڵمەتەکە پۆلیسی فیدڕال گوتی: دەستبەجێ بۆ ماوەی چەند خولەکێک گومانلێکراوەکان تەقەیان بەسەر پۆلیسدا کردووە، دواتر پۆلیس دوو لە تیرۆریستەکانی کوشتووە و یەکێکیشیان بریندارە.
لەو هەڵمەتەدا پۆلیس بێ زیان دەرچووە و، ئێستا دۆخی وڵاتەکە دوای ئەو ڕووداوە لە حاڵەتێکی هۆشداری گەورەدایە. ئەوە لەکاتێکدایە کە هەر لە ڕۆژی پێنجشەممەدا پۆلیس دوو تیرۆریستی تری گرتووە و، پێشتریش ئەو کەسەیان گرتبوو کە چەکی بە کوالیباڵی فرۆشتبوو، کوالیباڵی ئەو چەکدارەی هێرشی کردە سەر مارکێتی کابرا جووەکە.
جێی باسە بەلجیکاش وەکو وڵاتانی تری ئەوروپا خەڵکیان چۆتە نێو گروپە توندڕەوەکانی سوریا و عێراق، دەزگای هەواڵگری بەلجیکا پێی وایە نزیکەی 300 کەسی بەلجیکایی چونەتە ئەوێندەرێ و لاڕێ بوون.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار