دوو كچه ئیتالییه‌كه چۆن ئازاد كران؟

هه‌ریه‌ك له (رمالی و مارزۆلۆ)، كه دوو كچی به ره‌گه‌ز ئیتالین لە ساڵی رابردوودا بۆ ئه‌نجامدانی كاروباری مرۆیی له توركیاوه چوونه سوریا و، دوای سِێ رۆژ له نزیك شاری حه‌له‌ب-ی باكوری ئه‌و وڵاته ئەو دوو كچە رفێنران.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆش هه‌ینی ئازاد كران و گه‌یشتنه‌وه رۆما-ی پایته‌خت.
له 31ی ته‌مموزی ساڵی رابردوودا ئەو دوو كچە ئیتاڵییە دەستگیركرابوون، تائێستا میكانیزمی ئازادكرنەكەیان زۆر ڕوون نییە و لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت. ئەگەرچی پێدەچێت ئازادكردنەكەیان پەیوەست بێت بە جۆرە ڕێككەوتنێكی چەند لایەنە، بەڵام تائَستا روون نییە چۆن ئازادكراون.
له 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2014، ئه‌و دوو كچه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتن و داوایان له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان كرد كار بۆ رزگاركردنیان بكات.




