تورکیا بۆ ئیسرائیل: ئێوەش کۆمەڵکوژیتان کردووە

ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆکوەزیری تورکیا (بنیامین ناتانیاهۆ)ـی وەکو ئەو چەکدارانە هەژمارکرد کە حەفتەی ڕابردوو (پاریس)یان کارەسات بارکرد.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتە هەواڵێکدا دەقی وتەکەی دادود ئۆغلۆی بڵاوکردەوە کە ئیسرائیلی هاوتا کردووە لەگەڵ چەکدارە توندڕەوەکانی پاریس.
دادودۆغلۆ گوتی: ئەو کۆمەڵکوژییەی پاریس تاوانێک بوو دژی مرۆڤایەتی و، ناتانیاهۆ کە کەسی یەکەمی حکومەتە ئەویش منداڵی بێ تاوانی کوشتن کاتێک یارییان دەکرد و، ئیسرائیل غەززەیان بۆمباران کرد و هەزاران ماڵیان ڕوخاند و، کارمەندی فریاگوزاری سەر کەشتیەکەی ئێمەشیان کوشتن کە کۆمەکیان دەگەیاندە لێقەماوانی کەرتی غەززە، خۆ ئەوەش کۆمەڵکوژی بوو دژی مرۆڤایەتی.
هەر لەمیانەنی قسەکانیدا داودئۆغلۆ ڕەخنەی لە ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکیا گرت کە چاپە نوێیەکەی چارلی هێبدۆی بڵاوکردبۆوە و، لەو بارەیەوە گوتی (ئازادی ڕۆژنامەوانی نابێت درێژبکرێتەوە تا ئەو شوێنەی کە بەها پیرۆزەکانی ئایین ڕیسوا بکات.)
جێی باسە ئەو ڕووداوەی کەشتیەکەی تورکیا لە ساڵی 2010 دا گرژی لێکەوتەوە و، بۆماوەیەکی درێژ پەیوەندی تورکیا و ئیسرائیل لەسەر ئاستی باڵادا پچڕا.
و/ خالید ئەحمەد




