٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوبانێ – كاروانی سێیەمی هێزی پێشمەرگە گەیشتنە كوبانی

سەرچاوە: KDP.info

كوبانێ KDP.INFO: فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانێ عەمید (شەوكەت مزوری ) رایگەیاند كە سێیەم كاروانی هێزی پێشمەرگە گەیشتنە كوبانێ و، ئەمرۆش فرۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا وهاوپەیمانان چەند شوێنێكیان كردە ئامانج .
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانێ عەمید (شەوكەت مزوری ) بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند :"دڕەنگانی دوێنشەو كاروانی سێیەمی هێزی پێشمەرگە كە لە هەولێرەوە هاتوون بۆ شوێنگرەوەی ئێمە گەیشتوون و ئێستاش لە كۆبانێن كە ژمارەیان 150 پێشمەرگەیە."
(شەوكەت مزوری ) گووتیشی: ئەمرۆ رەوشەكە لە ناو كۆبانی ئارامە تەنها لە قۆلی باشوور ئۆتۆمبێلێكی مین رێژكراوی تیرۆرستانی داعش خۆی تەقاندۆتەوە و، فرۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاوهاوپەیمانانیش بۆردوومانی چەند موڵگەیەكی تیرۆرستانی داعشیان كرد.
ماوەی چوار مانگ زیاترە شەڕ لە كۆبانێ بەردەوامە، لەسەرەتا تیرۆرستانی داعش بەرەو پێشرەوی بوون و شوێنێكی زۆری ئەو شارەیان داگیر كرد و، ئێستا هاوسەنگی هێز گۆراوە تیرۆرستانی داعش لە تێكشكان و پاشەكشەدان و هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانانیش لە پێشرەیدان. تەنها چەند گەرەكێك ماوە ئازاد بكرێت.
كاروانی یەكەمی هێزی پێشمەرگە لە 28 ی تشرینی یەكەمی 2014 لە هەولێرەوە بەرەو كۆبانێ بەرێكەوتن، ماوەی 35 رۆژ لەوێبوون بە چەكی قورس ومامناوەند، پاشان گەڕانەوە و كاروانی دووەمیش لە 3 ی كانوونی یەكەمی 2014 بەرێكەوت و، كاروانی سێیەمیش دوێنێ 15ی ئەم مانگە بەرێكەوتن و گەشتوونەتە كۆبانێ، بۆیە بڕیارە كاروانی دووەمی هێزی پێشمەرگەش بگەرێنەوە كەماوەی 43 رۆژە لەوشاڕەن .
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار