وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا..هەفتەی داهاتوو مووچە دەگاتە هەرێم

بەغدا-KDP.info- ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) رایگەیاند کە، هەفتەی داهاتوو بڕی 750 بۆ 800 ملیار دینار لە لایەن بەغدا رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە، لەسەر خەرجكردنی یەك لەسەر هەژدەی بودجە، بۆ وەزارەتەكانی حكوومەتی بەغدا و پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان و هەفتەی داهاتووش پارەكە دەگاتە كوردستان.
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، 750 بۆ 800 ملیار دینار لە هەفتەی داهاتوو بۆ مووچەی فەرمانبەران و خەرجی وەزارەت و داموو دەزگاكانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت، كاتێكیش بودجە پەسند دەكرێت بڕی بودجەی مانگانەی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت لە ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار. ئەندامەكەی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی خستەروو، بڕیار وایە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بخرێتە دەنگدان.
یەحیا سابیر




