٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەندیخانەیەكی مۆدێرنی چاكسازی لە هەولێر تەواو دەبێت..زیندانیانی مەحەتەی بۆ دەگواز رێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زیندانی چاكسازی هەولێر بە شێوەیەكی ستاندار و مۆدێرن بەرەو تەوابوونە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان (ئەحەمەد نەجمەدین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند باڵەخانەی زیندانی چاكسازی گەورانی هەولێر زۆربەی كارەكان تەواو بوون، تەنها چەند پێداویستی و خزمەتگوزاریەكی ماوە و زیندانیانی مەحەتە دەگوازینەوە ئەو باڵەخانەیە.
(ئەحەمەد نەجمەدین) گوتیشی: مانگی داهاتوو زیندانیەكە تەواو دەبێت و زیندانیانی مەحەتەی بۆ دەگوازرێتەوەوە و زۆرێك لە كێشەكانمان چارە دەكات.
بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان رونیكردەوە ئەو زیندانیە تازە لە هەزار و 500 زیندانی لە خۆ دەگرێت و بنەماكانی چاكسازی تێدا رەچاو كراوە.
لە هەرێمی كوردستان 6 زیندانی چاكسازی گەوران و منداڵان و ژنان هەیە و زیاتر لە 3 هەزار گیراو و راگیراویان تێدایە.
(ئەحەمەد نەجمەدین) دەشڵێ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورەی هاویشتووە بۆ چاكسازیەكان و پەیڕەوكردنی بنەكانی مافی مرۆڤ لەو چاكسازیانەدا.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار