لەبەر دوا کەوتنی مووچەیە..وەزیری دارایی هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمان دەبێت

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کەمێک پێش ئێستا رایانگەیاند کە، وەزیری دارایی بانگهیشتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی زانینی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لەراگەیاندراوەکەی پەرلەمان هاتووە کە، دوای ئەوەی لیژنهكانی پیشهسازى و وزه و سهرچاوه سروشتییهكان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ بەدواداچوونێکی مەیدانییان بۆ کێشەی کارەبا و وزە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی دهۆک کرد. لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لیژنەی (دارایی و ئابوری و کاروباری وەبەرهێنان) لە پەرلەمانی کوردستان، بانگێشتی وەزیری دارایی دەکەن بۆ زانینی هۆکارەکانی قەیرانی دارایی و کێشەی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا، کە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 15-1 بڵاوی کردوەتەوەو تێیدا هاتووە "سەبارەت بە دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی، لیژنەی دارایی و ئابووری و کاروباری و وەبەرهێنان، بە فەرمی نووسراویان بۆ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، تا بە زووترین کات لە لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان ئامادەبێت، بۆ ڕوونکردنەوە و زانینی هۆکارەکانی ئەو قەیرانە داراییە و دواکەتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیانراوەکەی سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، لیژنەی ناوبراو نووسراوەکەی کردووەو لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا وەزیری دارایی دێتە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش لە نزیکەوە ئاگاداری وردەکاری کێشەو قەیرانی دارایی بن، هەوڵ دەدەین بەشێوەی ڕاستەوخۆ دانیشتنەکەی نێوان وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمان پەخش بکرێت. بە وردیش چاودێریی و پارێزگاریی لە مافی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هیچ جۆرێک ڕازی نابین مووچەی هیچ فەرمانبەرێک بفەوتێت.




