٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قۆڵی گوێر-مەخمووردا 300 داعش کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-بەگوێرەی زانیاریی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، لە رۆژانی رابردوودا لە میانی ئەو گورزە گەورەیەی کە پێشمەرگە لە قۆڵی مەخموور-گوێر لە داعشی وەشاند، 300 تیرۆریستی داعش کوژراون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ (سەعید مەموزینی)   بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: رەوشی داعش لەناو شاری مووسڵ زۆر خراپە و برینداریكی زۆریان بۆ هاتووەتەوە كە تەنیا لە میحوەری كەركووك (120) برینداریان گەیەندراوەتەوە شاری مووسڵ و لەو بریندارانەی كەركووك تاكو ئێستا (35) كەس مردوون.
هەروا دەشڵێت، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەمیحوەری گوێر-مەخموردا (300) كەسیان لێ كوژراون، ئەم هەموو كوژراوەی داعش كاریگەریەكی زۆرخراپی هەبووە لەسەر دەرونی چەكدارانی داعش  بەڕادەیەك كە خودی (ئەبوبەكر بەغدادی) گەورە تیرۆرست زۆر شڵەژاوە بە شكستەكانیان و بە بڕیاری ئەو (53)كەس گوللە باران كراون كە ئەو كەسانە بە هۆكاری كەمتەرخەمی شكستەكەی داعش لە گویڕ گوللە باران كراون.
(مەموزینی) راشیگەیاند کە،  داعش لیژنەی  لەسێدارەدانیان هەیە لە دواوەی بەرەكانی شەڕ هەر كەسێك لەشەڕدا هەڵبێت یان بگەڕیتەوە گوللەباران دەكرێت..دەشڵێت،  لە شاری مووسڵ داعش خەڵكێكی زۆری دەستگیر كردوون، هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە مۆبایلیان بەکارهێناوە و سیخوڕیان کردووە.
(سەعید مەموزینی) ئاشكراشیكرد:" لە ئیستادا نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵ پڕن لە بریندار و تەرم، لەبەر ئەوەی لە مووسڵ دەرمان و پێداویستی پزیشکی کەمبوون ژمارەیەکی زۆری بریندارەکان مردوون. هەروا بەهۆی ئەوەی کە داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شکستیان بردووە، لەداخاندا مامەڵەی زۆر خراپ لەگەڵ خەڵکی مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستیان دەکەن".
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار