عامر رەفعەت: جەلەولا تەعریب کراوە و دەستێکی ناوخۆییش سەرپەرشتی کردووە
جەلەولا-KDP.info ئەندامی پێشوی ئەنجوومەنی پاریزگای دیالە (عامر رەفعەت) رایگەیاند کە، ناحیەی جەلەولا تەعریبکراوە و پیلانێکی پێشوەختە هەبوو بۆ ئەوەی داگیربکرێت و دەستێکی ناوخۆییش سەرپەرشتی ئەو پیلانەی کردووە.
(عامر رەفعەت) ئەندامی پێشوی ئەنجوومەنی پاریزگای دیالە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەئیستادا هیچ كەسێك ئامادە نییە بۆ جەلەولا بگەڕێتەوە، كەس متمانەی نییە كە ژیان لەژیردەستی ئەم میلیشیایانە بەرێبكات، چونكە میلیشیا شیعەكان خەڵك دەڕفێنن و دەیانكوژن کە، ئەو خەڵکانەی لەسەر دەستی ئەو میبیشیایانەش دەڕفێنرێن لەبەر ئەویە کە کوردن، تائیستا (300) ماڵ مۆڵەتیان لە ئاساییشی گەرمیان وەرگرتووە كە ماڵەكانیان لە جەلەولا بگوازنەوە بۆ سنووری خانەقین و كەلار، بۆیە لەئیستادا جەلەولا تەعریب كراوە و هاووڵاتیانی کورد هیچ مافێکیان نەماوە و لێیان زەوتکراوە. هیچ شتێك لە جەلەولادا نەماوە كە بتوانی سودی لیوەربگریت، وەك شەقام و هێلی كارەبا و تۆری ئاو....هتد بۆیە داوادەكەم ریگە لەو تەعریبەی جەلەولا بگیرێت" .
(عامر رەفعەت) دەشڵێت: دەست بەسەر داگرتنی ئەو ناووچانە لەلایەن میلیشیا شیعەكانەوە ستراتیژیەتێکی پێش وەخت بووە و بەهاوكاری دەستی ناوەخۆ جێبەجێ كراوە، هاتنی ئەو میلیشیایانە بۆ ناو جەلەولا هیچ پێویست نەبوو بە هاوكاریكردنی پێشمەرگە ئەگەر بە چەك بێت ئەوا شتێكی باشە، بەڵام ئێمە هێزی پێشمەرگەمان پێویستی بە هێزێك نییە كە شانبەشانی لەگەڵیدابێت لە شەڕدا و خۆی بكات بە خاوەنی جەلەولا، هیزی پێشمەرگە لە میحوەری حەمریندا هیچ كەموکورتی نەبوو لەهیچ روێكەوە، بەڵام ئەم میلیشیایانە داهاتوویەكی زۆر خراپ بۆ كوردستان دروست دەكەن .
(عامر رەفعەت) رونیشی كردەوە: خەڵكی ناوچەی جەلەولا داعشیان زۆر پێ باشتربوو لەم میلیشیایانە و دوای ئازادكردنی جەلەولا لە دەست داعش، ئەم میلیشیایانە سەدا نەوەدی خانووەكانی كوردانیان تاڵان كرد یان تەقاندیانەوە لەكاتێكدا داعش تەنیا ماڵی بەرپرس و پۆلیسەكانی دەتەقاندەوە، بەڵام ئەم پیلانانە بۆ داگیركردنی ناوچەكەمان پێشوەخت دانراوە بە سەرپەشتی دەستی ناوەخۆیی جێبەجێ كرا .
سەرباز واحد




