ئەمەریکا و بەریتانیا پێوەست بە داعش بەڵێنیان دا

ئەمریکا-KDP.info-(باراک ئۆباما) و (دەیڤد کامیڕۆن) لەمیانەی چاوپێکەتنیان لە کۆشکی سپی لە نووسراوێکی هاوبەشدا بەڵێیان دوپاتکردۆتەوە کە، بەردەوام دەبن لە شەڕی دژی تیرۆر دا.
دەنگی ئەمەریکا لەهەواڵێکدا ڕایگەیاند، هەردوو سەرکردەکە لە بارەی شاڵاوەکەی سەر چارلی هێبدۆی پاریس گوتویانە هەرگیز ئازادی قسە بە هێرشی توندڕەوەکان کپ نابێت.
لە نووسراوە هاوبەشەکەدا هاتووە: جیهان لەتوندڕەوەکان و تیرۆریستان ناترسێت، هەموو پێکەوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە و، لەدژیان شەڕدەکەین، جا ئەگەر کەسێکی توندڕەو بێت یاخود ڕێکخراوی تیرۆریستی بن وەکو قاعیدە و، داعش و بۆکۆ حەرام.
لەبارەی (ڕوسیا)ش گوتویانە درێژە بە گوشاری دیبلۆماسی دەدەین بۆ گەیشتن بەڕێگە چارەیەک لەبەرانبەر دەستێوەردانەکانی ڕوسیا لە ئۆکڕانیادا.
جێی باسە، ئەمڕۆ ئێوارە (باراک ئۆباما) خوانێکی ڕێکخستووە بۆ (دەیڤد کامیڕۆن) و، چاوەڕێ دەکرێت قسە و باسی زیاتر بکەن لە ڕۆژی هەینیدا.
و/ خالید ئەحمەد




