٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەڵمانیا لە پشتگیری هەرێم بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP-ئەمڕۆ لە میانی سەردانی بۆ دیوانی پارێزگای هەولێر و دیداری لەگەڵ پاریزگاری هەولێر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم رایگەیاند کە، وڵاتەکەی لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوانی دەبێت.

پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) لە دیوانی پارێزگا پێشوازیكرد لە (دینەر لاملێ)‌ كونسوڵی گشتیی كۆماری ئەڵمانیای فیدڕال لە هەرێمی كوردستان .
پارێزگاری هەولێ،ر ستاییشی هاوكاری و پشتەوانیی و كۆمەكەكانی وڵاتی ئەڵمانیای كرد و رۆڵی ئەڵمانیای وەكو كارەكتەرێكی سەرەكی لە پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی داعش لە قەڵەمداو هیوای خواست ئەو رۆڵە بەهەمان هێزو توانا بەردەوامبێت و ، پتر كاریگەری بەسەر داڕووخان و هەرەسهێنانی داعشدا هەبێت كە رۆژانە لەبەرانبەر گورزی هێزی پێشمەرگەی كوردستان شكستی گەورە دەخۆن .
كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای فیدرالیش جەختی لە بەردەوامبوونی بەرنامەو كۆمەك و هاریكاری وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە و ، هیوای خواست هەماهەنگییەكانیان لەگەل پارێزگاش فراوانتر و كاراتر ببێت بۆخزمەتی ستراتیژییەتی دۆستایەتی و هاریكاری هەردوو لا.

هەروا پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) لە دیوانی پارێزگادا پێشوازی لە سەرۆكی كۆمەڵەی كارسازانی دیاربەكر و (بورج بایسال) شاندی یاوەری كرد .لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و پەیوەندی دۆستایەتی و هاریكاری نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان و بەشداربوونی كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی توركیا لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی هەولێری پایتەخت كراو، جەخت لە برەودانی پەیوەندییەكان و بەردەوامبوونی هاوكاری هەردوولا كرایەوە .
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان لەهەمبەر ئەو پێشكەوتن و گەشەپێدانەی هەولێری پایتەخت دەربڕی و هیوایان خواست دەرفەتی تازە و بەردەوامیان بۆ واڵا بكرێت بۆ بەشداربوونی پتر لە پرۆسەی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەولێر .
پارێزگاری هەولێریش وێرای جەختكردنەوە لە گرینگیی و توانستی وەبەرهێنانی توركیا كە، نزیكەی لە سەدا شەستی كۆی وەبەرهێنانە، هەموو ئاسانكاری و پشتەوانییەكی بۆ كۆمەلەی كارسازانی دیاربەكر و وەبەرهێنانی پتری توركیا خستە ڕوو و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن .
كەنعان بەهاددین

 

هەواڵی پەیوەندیدار