بەیار دۆسکی: وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

هەولێر-KDP.info- ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان (بەیار دۆسکی) رایگەیاند کە، پێوەست بە کارەبا هەردوو وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بانگگهێشتی پەرلەمان دەکرێن.
ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان (بەیار دۆسکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"دۆخی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان باش نییە و وەزیری کارەباش ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە سوتەمەنیان وەک پێویست بۆ تەرخان نەکراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش ئەوە رەتدەکاتەوە و باس لەوە دەکات سوتەمەنیان بۆ دابین کردوون، بۆیە لەبەر ئەم ھۆکارە بڕیارە ھەردوو وەزیر بانگھێشت بکرێن بۆ ئەوەی ڕوون بیێتەوە بزانن ھۆکارەکەی چییە.
(بەیار دۆسکی) گوتیشی، بە باوەڕی من دەکرا ئەو کێشەیە لە ئەنجوومەنی وەزیران چارەبکرابا، نەوەک لە پەرلەمانەوە.
بڵند ئیبراھیم




