ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران: كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ین
به‌غدا kdp.info :ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق وئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى ده‌ڵێت، كارله‌سه‌ر چه‌ندان دۆسیه‌ى گرنگ ده‌كه‌ین و خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى زیاترن بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویى ته‌واو بكرێت وله دادگا دانه‌خرێن .
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌رانى عیراق وئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى ( د.ئه‌رده‌لان نۆره‌دین مه‌حمود ) به ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان ى ڕاگه‌یاند :له‌ناولیژنه‌كه‌مان وه‌زاره‌ته‌كانمان دابه‌ش كردوون به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كان هه‌ریه‌كێك چوار بۆ پێنج وه‌زاره‌ت ى به‌ركه‌وتووه خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ین له‌هه‌روه‌زاره‌تێك كێشه‌یه‌ك هه‌بێت ئه‌وا رێكاره یاساییه‌كانیان بۆدۆسیه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین ئێستا كارله‌سه‌ر به‌شێك له دۆسیه‌ى سه‌رده‌مى په‌رله‌مانى پێشووتر ده‌كه‌ین و له‌به‌رده‌ستن هه‌ندێك دۆسیه‌ى تریش نوێن هاتوون كاریان له‌سه‌رده‌كه‌ین .
(نۆره‌دین ) ووتیشى : له ئێستاداخه‌ریكى ئه‌وه‌ین به‌ڵگه‌ى زیاتر كۆبكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ى كاره‌كه‌مان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایى پێ بێت نه‌ك دۆسیه‌كه به ناته‌واوى دابخرێت له دادگا .
پێوه‌ست به دۆسیه‌ى حكوومه‌تى پێشوو( ئه‌رده‌لان نۆره‌دین ) باسى له‌وه‌ش كرد: "له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان و خودى سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تى پێشووش كۆمه‌لێك دۆسیه هه‌یه به‌ڵام وه‌كو ووتم پێویستمان به به‌ڵگه‌ى زیاتره بۆئه‌وه‌ى باوه‌ر به دادگا بهێنین چونكه كاره‌كانمان دورنین له دادگا هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌بێت بیگوازینه‌وه بۆ دادگا به به‌ڵگه‌كانه‌وه ئینجا دادگا بڕیارى له سه‌ر ده‌دات بۆیه نامانه‌وێت تووشى كێشه‌یه‌ك بین ودادگا دۆسیه‌كه دابخات بۆیه هه‌ركاتێك پشتڕاست بووین له دۆسیه‌ك ئینجا به بڕیارێكى كۆمه‌ڵ بڕیار ده‌ده‌ین و لیژنه‌كه‌مان ده‌نێرین بۆ به‌رده‌م ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كه له كۆمه‌لێك دادوه‌ر پێك دێن خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كه‌ن وكه‌یسه‌كه ده‌گوازنه‌وه .
نه‌شوان به‌رزنجی




