نرخی بەنزین کەمدەکرێتەوە

ھەولێر_kdp.info_بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنجوومەنی باڵای نەوت وغازلەھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین،ئەندامێکی لیژنەی سامانە سرووشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت:"لەدۆخەی ئێستا باشتروایە حکوومەت نرخی یەک لیتر بەنزین بکاتە 600دینار ،چونکە نرخێکی گونجاوە بۆ ئێستا."
ئەندامی لیژنەی سامانەسرووشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان (عەلی ھالۆ)بەماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی وردستانی رایگەیاند:"کاتێک حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نرخی بەنزینی بەرزکردەوە باسی لەوەکرد کاتییە، بۆیە لەئێستادا کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا بەرەو چارەسەر بوون دەچن پێویستە نرخەکە کەم بکەنەوە."
(عەلی ھالۆ)گوتیشی،بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی باڵای نەوت وغاز لەھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە وئەو کۆبوونەوەیە دیار دەبێت چ بڕیارێک دەدرێت ونرخەکە دەکرێتە چەند.
رونیشی کردەوە بەرای من بۆ ئەو دۆخەی ئێستا باشترین نرخ کە گونجاو بێت نرخی یەک لیتر بەنزین بکرێتە 600دینار،چونکە ئەمە لەبەرژوەندی گشتیدایە.
بڵندئیبراھیم




