هێمن هه‌ورامى: ئۆباما پاڵپشتى كردنى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى داعش، به سه‌رخستنى دیموكراسییه‌ت و پێكه‌وه ژیانه له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینین
دهۆك -KDP.info- كۆلێژى یاسا و زانسته سیاسییه‌كانى دهۆك ئه‌مرۆ سیمینارێكى ئه‌كادیمى كراوه‌یان بۆ هێمن هه‌ورامى له ژێر ناوى (هه‌رێمى كوردستان پاش داعش و پێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى) بۆ مامۆستایانى كۆلێژى دهۆك رێكخست.
هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ده‌سپێكى سیمیناره‌كه‌دا هاوچواندنێك له نێوان ساڵانى رابردوو و ئێستاى هه‌رێمى كوردستانى شوبهاند له رووى پێشكه‌وتنه دیپلۆماسییه‌كانى و چڕى ترافیكى دیپلۆماسى له دواى سه‌رهه‌ڵدانى داعش و په‌لامارى كوردستان.
(هه‌ورامى) تیشكى خسته سه‌ر كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو و نه‌هامه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییى و مرۆییه‌كانى گه‌لى كوردوو به‌ه‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتنى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و، ئه‌مه‌شى گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بوونى پێگه‌ى دیپلۆماسى هه‌رێمى كوردستان و غیابى په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ڵام گه‌ر له ئێستادا بنواڕنه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و دواى چه‌ند سه‌عاتێك له هێرش كردنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه و هاتنه سه‌رخه‌تى وڵاتانى جیهان و چه‌نده‌ها وه‌فدى پایه به‌رز و سه‌رۆكى وڵاتێكى وه‌ك فه‌ره‌نسا كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستییانه‌ن كه ستراتیژییه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك بارزانى ستراتیژییه‌تێكى قه‌ناعه‌ت پێهێنه‌ربووه له جیهانى دیپلۆماسیدا.
له لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ورامى باسى له گرنگى پێدانى وڵاتانى جیهانیدا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان له ده‌ره‌وه‌ى عێراقى فیدراڵ و نموونه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى ئۆباماى بۆ ئاماده‌بووان روون كرده‌وه كه له وه‌ڵامێكدا سه‌باره‌ت به پاڵپشتى هه‌رێمى كوردستان گووتى: پاڵپشتى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعش سه‌رخستنى دیموكراسییه‌ت و پێكه‌وه ژیانه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له به‌شێكى دیكه‌ى سیمیناره‌كه‌یدا گووتى: سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ى نێوخۆیى هه‌رێمه، پێى وابوو ده‌بێت له ئێستادا هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به یه‌ك ده‌نگى و تاكه ره‌نگى ئاڵاى كوردستانه‌وه سیاسه‌ت بكه‌ن و ئاخى كوردستان له پێش هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكى حیزبى بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته روو سیاسه‌تى دیپلۆماسى ئێمه بارگرانى زیاتره له ناوچه‌كانى دیكه‌ى جیهانه‌وه، چونكه وابه‌سته‌ى جوگرافییه‌ى ناوچه‌ییه‌كین كه به درێژایى مێژوو به چه‌نده‌ها به‌رگ و ره‌نگ هه‌وڵى سڕینه‌وه‌یان داوین.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى




