چاوش‌ئۆغڵو: پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌مان كردووه و، به‌رده‌وامیش ده‌بین

ئه‌نقه‌ره -KDP.info- مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له باسی هاوکاریکردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، گوتی: "تا ئه‌مڕۆ زۆر یارمه‌تیی پێشمه‌رگه‌مان داوه، له شەڕی داعشدا و، به‌رده‌وامیش ده‌بین. له بواری مه‌شق و ڕاهێناندا و بە چەکوچۆڵیش هاوكارییان ده‌كه‌ین".
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هەواڵگەی ئانادۆڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، دره‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق، دەڵێ له‌گه‌ڵ دامەزرانی ئەم حكوومه‌تە بنكه‌فراوان و، نوێیەی عێراقدا، په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی گرنگ، به‌ڵام كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته هێشتا نەبڕاوەتەوە و، خۆی گوتەنی: "ئیمه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و داعشدا، پشتیوانی حكوومه‌ت و گه‌لی عێراقین و، هەر هاوكارییەکیان پێویست بێ، بۆیانی دەکەین ".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی سه‌رله‌نوێ دامەزراندنەوەی پیكهاته‌ی سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق کرد و، گوتی: "توركیا له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنان و پڕچه‌ككردنه‌وه، به هه‌موو شوێوه‌یه‌ك یارمه‌تی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌دات".
هاوكات سه‌باره‌ت به‌و لیسته‌ی گوایە حه‌یده‌ر عه‌بادی له سه‌ردانەکەی توركیادا پێی داون، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له‌باره‌ی داعشه‌وه هیچ لیستێك ڕاده‌ستی ئێمه نه‌كراوه".




