٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشتییەکی جەنگی دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست..سەرۆکی فەرەنسا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناڕازییە

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا -KDP.info- لە میانەی بەشدارییەکانیدا لە شەڕی داعش، فەرەنسا بڕیاری ناردنی کەشتییەکی جەنگی فڕۆکەهەڵگری دا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە لە کاتێکدایە کە حەفتەی ڕابردوو تووشی تراژیدیایەکی خوێناوی هاتبوو.
دەنگی ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە فرانسوا هۆڵاند سەرۆکی فەرەنسا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناڕازییە، کە بۆ کاردانەوەکانیان لە دژی گروپە توندڕەوەکان لە عێراق و سووریا، خاوەخاویانە.
هۆڵاند گوتی: "ئێمە لە شەڕداین دژی تیرۆر، هەر بۆیە پێویستە بە هێزی سەربازی ڕووبەڕوویان ببینەوە کە باشترین ڕێگایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانیان."

هەڵبەت هۆڵاند لەکاتی کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی وڵاتەکەی و، یاسادانەرەکاندا، پێکەوە بە دەنگدان بڕیاری زیادکردنی بەشدارییەکانیان لە شەڕی داعش لە عێراق و، سووریا داوە و، ئەوەتا کەشتییەکی جەنگیی فڕۆکەهەڵگریان ناردووە بۆ ناوچەکە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەرکردەی قاعیدەی بەشی یەمەن دەڵێت، ئێمە بووین هەڵمان‌کوتایە سەر فەرەنسا. لەو بارەیەوە دەیلی‌مەیل لە ڕاپۆرتێکدا نووسیوویەتی سەرەگەورەکەی قاعیدەی بەشی یەمەن خۆی کردە خاوەنی هێرشەکەی سەر چارلی هێبدۆ.
ناسر ئەناسی سەرکردەی قاعیدەی نیمچە دورگەی عەرەبی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییەکی یازدە خولەکەیدا گوتوویەتی: "پیرۆزبایی لە پیاوە ئازاکانمان دەکەم؛ ئەوانە پاڵەوانانی ئیسلام بوون."


و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار