هه‌مه‌ره‌كه‌ی سه‌فه‌ر كۆچه‌ر، ئێستا له به‌ره‌ی شه‌ڕدایه دژی داعش

دهۆك -KDP.info- له ده‌ڤه‌ری بادینان گه‌نجێك هه‌مه‌رێك دروست ده‌كات و، پێشكه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كات.
سه‌فه‌ر كۆچه‌ر، ئاسەنگەرێکی خه‌ڵكی شاری دهۆكه؛ زریپۆشێكی له شێوه‌ی هه‌مه‌ری بۆ پێشمەرگە دروست كردووه؛ كۆچه‌ر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و زرێپۆشه‌ی دروستم كردووه، له بنه‌ڕه‌تدا خۆی پیكا‌ب بوو، ئێمه هه‌ڵمان‌وه‌شانده‌وه، پاشان کردمانە زریپۆش و، پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانم كرد و، ئێستاش بردوویانە بۆ شه‌ڕی داعشه."
كۆچه‌ر، گوتیشی: "به‌شێك له زرێپۆشه‌كه گوله‌نه‌بڕه، به تایبه‌ت به‌شه‌كانی پێشه‌وه‌ی، سێ پێشمه‌رگه‌ش ده‌توانن له ناوییەوە شه‌ڕ بكه‌ن و، شوێنێكیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناسى لێ دابنێن و، جامه‌كانیشی گوله‌نه‌بڕه، تایه‌كانی وه‌كو هه‌مه‌ره و، گوله كاری تێ ناكات."
ئه‌و گه‌نجه هێمای بە‌وەیش كرد، ئه‌و ئۆتۆمبێله زریپۆشه توانای هه‌یه سه‌دان كیلۆمه‌تر بڕوات و، ده‌یان كیلۆ بار و، ته‌قه‌مه‌نیتشی لێ بار بکەین؛ گوتیشی: پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان، قوربانی ئه‌م خاكه ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌وه‌ی كردوومه له ئاست خزمه‌تی پێشمه‌رگه هیچ نییه و، هیوادارم بتوانم خزمه‌تی زیاتریان بكه‌م."
سه‌فه‌ر كۆچه‌ر، ساڵی 1970، لە شاری دهۆكدا لەدایک بووه و، له ساڵی ـەوە 1981 خه‌ریكی ئاسه‌نگه‌رییه.
یه‌حیا سابیر




