حەفتەی دادێ ڕەشنووسی بوودجه‌ی 2015ـی كوردستان ده‌گاته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران

هه‌ولێر ـــ kdp.info ـــ به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ست ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووە، بڕیاره حەفتەی دادێ، ڕه‌شنووسی بوودجه‌ی 2015 له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت و، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه به‌شێك له ڕه‌شنووسه‌كه ئاماده كراوه و، چاوه‌وڕان ده‌كرێت حەفتەی دادێ ته‌واو بكرێت.
(ڕێباز محه‌مه‌د حه‌ملان)، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پلانی بوودجه‌ی 2015ـی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كراوه، له دواكۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیشدا، هێڵه گشتییه‌كانی بوودجه‌ی 2015ـمان ڕوون كرده‌وه و، ئێستایش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ڕه‌شنووسی بوودجه گشتییەکەی 2015 عێراق، به 125ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه و، پشكی هه‌رێمی كوردستانیش 15ترلیۆن و 440ملیار و 885ملیۆن دیناره."
(حه‌ملان)، گوتیشی: تاوه‌كو بوودجه‌ی به‌غدا په‌سند نه‌كرێت، به‌رچاومان ڕوون نابێته‌وه كه به‌شی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بەم نزیکانە، ڕه‌شنووسی بوودجه ته‌واو بكه‌ین و، بیخه‌ینه به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
(ھیڤا حاجى میرخان)، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر به‌غدا بوودجه‌ی ھه‌رێم ڕه‌وانه بكات، ھه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ی ده‌كات و، بۆ په‌سه‌ندكردن، دەینێرێتە په‌رله‌مان.
یه‌حیا سابیر




