مووسڵ..بەغدا مووچەی سەربازگەیەکی رەوانە کرد

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی ئەمنی بە وەكالەت لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (هاشم بریفكانی) رایگەیاند، بەغدا مووچەی سەربازگەی دوبەردانی رەوانە کرد..جەختیشی کرد کە، بۆ ئازادکردنی مووسڵ پێویستیان بە 20 هەزار پۆلیس و سەرباز هەیە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پاریزگای مووسڵ و سەرۆكی لیژنەی ئەمنی بە وەكالەت (هاشم بریفكانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، سەربازگەی دوبەردان دوای ئەوەی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە مانگی 10ی ساڵی رابردوودا رەزامەندی كردنەوەی بۆ درا، مەشق و راهێنانی پۆلیس لەو سەربازگەیەدا کۆتایی هات؛ هەروا حکوومەتی عێراق مووچەکانیانی رەوانەکردن و؛ مووچەیان وەرگرت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەشڵێت، لەو سەربازگەیەدا زیاتر لە چوار هەزار سەرباز ناویان تۆمارکراون، حەوت فەوج لەخۆ دەگرێت، هەروا سەربازگەی مەخمووریش کراوەتەوە کە، زیاتر عەشیرەتی عەرەبی لێ دامەزرێندراوە، چونکە بەشداریان لە جەنگی دژ بە داعش کردووە، پێوەست بە سەربازگەی رەبیعەیش، پۆلیسی زوممار و رەبیعە و شنگالی لێ دامەزرێن دراون.
(بریفكانی) ئاماژەیشی کرد کە، بۆ ئازادكردنی مووسڵ پێویستییان بە 20 هەزار پۆلیس و سەرباز هەیە، داوایش دەکەن کە، بەغدا لەگەڵ هێزی پێشمەرگە هەماهەنگی بکات، بۆ ئەوەی بتوانرێت مووسڵ ئازاد بکرێتەوە.
نەشوان بەرزنجی




