حکوومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا پڕۆژەیەکی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست تاوتوو دەکات

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانتارێكی كوردستان رایگەیاند، پرۆژە بڕیاری هەژماركردنی خزمەتی 2014-ی فەرمانبەران بە دووساڵ، دەخرێتە بەرنامەی كاری كۆبونەوەی داهاتوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان (عەبدولڕەحمان عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، بڕیاری هەژماركردنی خزمەتی 2014ی فەرمانبەران كە لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوە، بڕیارە لە بەرنامەی كاری كۆبونەوەی داهاتوی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بخرێتە ڕوو و تا پەسەند بکڕێت.
(عەبدولڕەحمان عەلی) گوتیشی، كاتێك حكوومەت ئەمپڕۆژە بڕیارەی پەسەندکرد، ئێمەش لە پەرلەمان پەسەندی دەکەین و؛ هەموو فڕاكسیۆنەكانیش پاڵشتی بوون. ئەو پەرلەمانتارە ناوەڕۆكی پرۆژە بڕیارەكەی خستەروو کە، ڕێز و سوپاس ئاراستەی گشت فەرمانبەران دەکرێت لە بەرانبەر دواكەوتنی موچەكانیان و خزمەتی هەر فەرمانبەرێك لە ساڵی 2014 بە دوو ساڵ هەژمار دەكرێت، هەروا خزمەتی كارمەندانی گرێبەستیش لە ساڵی 2014 بە دوو ساڵ هەژمار دەكرێت بۆ ئەوەی بكرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی.
یەحیا سابیر




