مووسڵ..20 داعش کوژراون و 25ی دیکەش ژەهراوی بوون

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) رایگەیاند کە، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان 20 تیرۆریستی داعش کوژراون..هەروا گوتیشی کە، 25 تیرۆریستی داعش ژەهراوی بوون کە زۆرینەیان سەرکردەن و تا ئێستایش لەو ژمارەیەدا هەشتیان مردوون.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاکامی بۆردوومانکردنی مۆڵگەکانی داعش لە مووسڵ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان 11چەکدار کوژراون و تەرمەکانیشیان رەوانەی پزیشکی دادی مووسڵ کراون.
(عیسمەت رەجەب)گوتیشی، 25 چەکداری داعش لە مووسڵ ژەھراوی بوون کە سەرکردە گەورەکانیان ئێستا لە نەخۆشخانەن و ھەشت لەوانە مردوون زۆرینەیشیان بەڕەگەز عەرەبن، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی دیاربێت.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ رونیشی کردەوە، شەوی رابردووش لە گوندی شەحیەی سەر بە ناحیەی وانکێ فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان بۆردوومان کردوون و لەئاکامدا 9چەکدار کوژراون.
بڵند ئیبراھیم




