شنگال..پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شکاند..دوو داعش کوژراون و هەشتی دیکەش بریندارن

شنگال-KDP.info-بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (بەهرام عەریف ) رایگەیاند کە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی تیرۆریستانی داعشمان لەیەکێک لە کۆڵانەکانی شنگال تێکشکاند و دوو تیرۆریستمان کوشتوون و هەشتی دیکەیشمان لێ بریندرا کردوون.
بەرپرسی میحوەری هێزی پێشمەرگە لە شنگال عەمید (بەهرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە نێو کۆڵانێکی شنگال هێرشیان بۆ هیناین و بە دوو شێوە ویستیان بێنە پیشەوە کە، هەم بە پیادەبوون و هەمیش بە ئۆتۆمبێل هێرشیان دەکرد، بەڵام پێشمەرگە بەرپەرچیان دانەوە و لەماوەیەکی زۆر کەمدا هێرشەکەمان تێکشکاند و دوو تیرۆریستمان کوشتن و هەشتی دیکەیشمان لێ بریندار کردن.
(عەمید بەهرام ) دەشڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگە بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشی کرد، بەگوێرەی ئەو شوێنانەی دەستنیشانکرابوون بۆردومانمان کردن، بێگومان زیانی گەورەمان پێگەیاندوون، بەڵام ئاماری تەواومان لەبەر دەست نییە.
نەشوان بەرزنجی




