نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت چانسێكی تازه بداته به‌غدا
هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە پێشوازی ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی (ئه‌یاد ئه‌مین مه‌ده‌نی) رایگەیاند کە،هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت چانسێكی تازه بداته به‌غدا و، بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان، پشتگیری له حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14رێکەوتی -1-2015، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، پێشوازی له ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی (ئه‌یاد ئه‌مین مه‌ده‌نی) و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه، له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای ڕێكخراوه‌كه پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا سه‌رۆكوه‌زیران وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كورد و كێشه‌ی كورد له عێراق و وڵاتانی دراوسێ پێشكه‌ش كرد و ڕوونی كرده‌وه كه، ڕوانگه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كێشه‌ی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌ك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی و له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌و وڵاته‌ی تیایدایه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، چاره بكرێت. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆر و سته‌مه‌ی به درێژاییی مێژوو له كورد كراوه و به‌تایبه‌تی باسی له‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تییانه كرد كه له عێراق به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتووه.
له‌باره‌ی عیراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام -یشه‌وه، ڕۆڵی كوردی له دامه‌زراندنه‌وه‌ی عیراقی نوێ به‌بیر هێنایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه، كورد له دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991-ه‌وه به ویستی خۆی گه‌ڕایه‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له بنیانانه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا به‌شدار بێت، كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌و عێراقه چاوه‌ڕوانكراوه به‌دی نه‌هات كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تیادا پارێزراو بێت. وێڕای ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند كه به هاتنه‌سه‌ركاری حكوومه‌تی تازه، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت چانسێكی تازه بداته به‌غدا و، بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان، پشتگیری له حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای ئاواره و په‌نابه‌رانیش، سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر بارێكی قورسه‌وه و پێویستی به هاوكاری هه‌یه، بۆیه داوای كرد ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كه‌ناڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كار بێنێت، لۆبی بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات و هانی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خشی ئیسلامی و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی توانایان هه‌یه بدات، تا له‌مڕووه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه(مه‌ده‌نی) باسی له مێژووی دامه‌زران و كار و چالاكییه مرۆیی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كرد كه، دوای ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دووه‌م گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه. هه‌روه‌ها باسی له كار و چالاكییه خێرخوازییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه و ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئاژانس و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌زگاكانی خۆیه‌وه پێشكه‌ش به لێقه‌وماوانی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه، به هه‌مان شێوه به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراقیش بگرێته‌وه و ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه وڵات. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شه‌ڕی دژی تیرۆر و دوایین پێشهاته سه‌ربازییه‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، تاوتوێ كرا.




