٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئامادەكارییەكانی كردنەوەی كۆنسووڵی گشتیی سعوودیە لە هەولێر تاوتوو كران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی) لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی لە شاندێكی سیاسی و حكوومیی شانشینی عەرەبی سعوودی بە سەرۆكایەتی (د. عەبدولرەحمان بن غرمان ئەلشیهری) نوێنەری وەزارەتی دەرەوە كرد و تاوتووی ئامادەكارییەكانی كردنەوەی كۆنسووڵی سعودییەیان لە هەولێر كرد.

    لە دیدارەكەدا باس لە پەیوەندیی دۆستایەتی و هاریكاریی نێوان شانشینی عەرەبیی سعوودی و عێراق و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی كرا و جەخت لە برەودانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە،  بە تایبەتیش ئامادەكارییەكانی كردنەوەی كۆنسووڵخانەی وڵاتەكەیان لە هەولێری پایتەخت كە پێشوەچوونێكی ئەرێنی و جۆری دەبێت بۆ ستراتیژییەتی داهاتووی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەكانیان لەگەل هەرێمی كوردستان و شەڕی دژە تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی داعش.
    پارێزگاری هەولێر وێڕای ناساندنی ئەو پێشوەچوون و ئاوەدانییەی هەولێری پایتەخت و تازەترین پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەموو ئاسانكاری و پشتیوانییەكی پارێزگایشی خستە ڕوو بۆ كردنەوەی كۆنسووڵخانەی گشتیی شانشینی عەرەبیی سعوودی لە هەولێری پایتەختدا.
كەنعان بەهادین

 

هەواڵی پەیوەندیدار