٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سلێمانی.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابخانەی بەرخۆدانی لە كەمپی باریكە كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازی بارزانی لە كەمپی باریكە لە سلێمانی ئەمڕۆ لە مەراسیمیكدا قوتابخانەی ئامادەیی بەرخۆدانی لە كەمپی باریكە بۆ ئاوارەكانی نیشتەجێی ئەو كەمپە كردەوە.

بە مەبەستی برەودان بە پرۆسەی خوێندن لەنێو كەمپەكان و دواكەوتنی قوتابیان لەو پرۆسەیە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ژمارەیەك قوتابخانە لە نێو كەمپەكاندا دروست دەكات، لەو میانەیەیشدا لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، قوتابخانەی ئامادەیی (بەرخۆدان)ـی لە كەمپی باریكە لە شاری سلێمانی كردەوە.

ئەمڕۆ لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری پەروەردە و خوێندندا، جگە لە دابەشكردنی جانتا و پێداویستیەكانی دیكەی خوێندن بەسەر قوتابیانی پەناخوازدا بۆ ئەوەی لە پرۆسەی خوێندن و پێشكەوتنەكان دانەبڕێن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەنێو كەمپەكاندا چەندین قوتابخانە دروست دەكات، ئەمڕۆیش لە مەراسیمێكدا لە شاری سلێمانی و لە كەمپی باریكە، كە ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەری رۆژئاوای كوردستان و ئێزدی و شەبەك و عەرەبی تێدا نیشتەجێ كراون، بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابخانەی ئامادەیی (بەرخۆدان)ـی كردەوە كە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی IDS-ی ئەمەریكایی بە بڕی 170.000 دۆلار كاری دروستكردنی بۆ كراوە.
لە میانی گوتارێكیدا (موسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، "زۆر سوپاسی رێكخراوی IDSی ئەمەریكایی دەكەین كە بە هاوبەشی توانیمان ئەم قوتابخانەیە لە كەمپی باریكە بكەینەوە، كە بێگومان سوودێكی ئێجگار زۆری بۆ قوتابیانی پەنابەر دەبێت بۆ ئەوەی لە پرۆسەی خوێندن و پێشكەوتنەكان دانەبڕێن".
هاوكات زۆر سوپاسی یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای سلێمانیی كرد كە كارئاسانییان بۆ بەئەنجامگەیاندنی پڕۆژە خێرخوازی و پەروەردەییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كردووە.
(مووسا ئەحمەد) هەروەها رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین بە هاوكاریی ئێوەی خۆشەویست كاری خێرخوازیی زیاتر لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ئەنجام بدەین، كردنەوەی ئەم ئامادەییەیش گرینگییەكی تایبەتی دەبێت بۆ ئەو قوتابیانەی كە قۆناخی بنەڕەتییان تێپەڕاندووە و دەیانەوێ بەردەوام بن لە پرۆسەی خوێندن، هەروەها جگە لە كەمپی باریكە، ئێمە لە كەمپی كەورگۆسكیش بە هەمان شێوە قوتابخانەیەكی ئامادەیی (12) پۆلیمان دروست كردووە و ئێستاكە قوتابیان تێیدا دەخوێنن".
لەلای خۆیەوە (نەجمەدین عەلی) بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە گوتارێكدا ئاماژەی بە كار و چالاكیی رێكخراوە خێرخوازییەكان كرد بۆ پەنابەران، هەروەها بە تایبەت دەستخۆشی و سوپاسی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیی كرد كە بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و هاریكاریی پەناخوازانی كەمپەكان دەكەن لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەڕۆیش بە نوێنەرایەتیی پارێزگاری سلێمانی سوپاسی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیی كرد لە كەمپەكانی باریكە و عەربەت و هیوای بەردەوامی و كار زیاتر و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
زانكۆ محەممەد

هەواڵی پەیوەندیدار